عیراقی

داهاتی نەوتی عیراق بۆ چوار مانگ زیاتر لە 38 ملیار دۆلارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی نەوتی عیراق بۆ چوار مانگ زیاتر لە 38 ملیار دۆلارە
مەودا میدیا-

کۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت، داھاتی عیراق لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای 2022دا گەیشتە زیاتر لە 38 ملیار دۆلار، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو 80% زیادیکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژە بەوەدەکات، داھاتی نەوتی عیراق گەیشتووەتە 38 ملیار و 594 ملیۆن دۆلار، بەوەش داھاتی نەوت بە رێژەی لە 80% بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە کە لەو ساڵەدا داھات گەیشتووەتە (21 ملیار و 113 ملیۆن دۆلار).

باسی لەوەشکردووە، تێکرای نرخی بەرمیلێک نەوت لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە 97 دۆلار و 80 دۆلار، بەوەش زیادیکردووە بە بڕی 62.9% بەرانبەر بە نرخی بەرمیلێک نەوت لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا (کە لە ساڵی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوت بە شێوەی تێکڕای گەیشتووەتە 60 دۆلار).

عیراق لە ئایاری 2020ەوە، پابەندی رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتە کە لەلایەن (ئۆپێک پڵەس)وە پەسەند کراوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر ھەناردەکردنی نەوت ئەو وڵاتە کردووە کە لە رەوشی ئاساییدا مانگە 107 ملیۆن بەرمیل ھەناردە دەکات.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان