عیراقی
عیراق بۆ ئێران: رێز لە سەروەری خاکەکەمان بگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات دەڵێت "نابێت خاکی عیراق وەک رێڕەوی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت".
وەزارەتی دەرەوەی عیراق هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات دەڵێت "نابێت خاکی عیراق وەک رێڕەوی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت".
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "هێرشەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سنووری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر سەرکۆنە دەکەین، جەختلەوەدەکەینەوە، نابێت خاکی عیراق وەک رێڕەوی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت".
باسی لەوەشکردووە " پێویستە پەرە بە گفتوگۆکانمان بدەین لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان بە تایبەت ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، بە مەبەستی پاراستنی سەروەری خاکی عیراق و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە کاتێکدایە ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومانی سنووری ناحیەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.
ر. ئ.
ر. ئ.