کوردستانی

پەکەکە تانکێکی تورکیای لە شیلادزێ تێکشکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەکەکە تانکێکی تورکیای لە شیلادزێ تێکشکاند
مەودا میدیا-

هەپەگە رایدەگەینێت، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە كانی ماسی و بامەرنێ لە بنكەكانی سوپای توركیایاندا و لە ئەنجامدا شەش سەرباز كوژران و تانكێك تێكشكێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە "چالاكی هێزەكانیان لە دژی سوپای توركیا بەردەوامە، لە رۆژانی9 و 10 ی ئەم مانگەدا، دوو سەرباز كوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە هێرشێكدا دژی بارەگای سیرێ-ی سوپای توركیا لە نزیك شیلادزێ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوانی دیكەش برینداربوون"، دەشڵێت "لەو دوو رۆژەدا گورزی كوشندە لە سوپای توركیا دراوە و سەربازێك كوژراوە".

هاوکات ئەنجامی چالاكیەكانی هەرێمی مەتیناشی ئاشكرا كردووە و دەڵێت، هێزەكانیان لە كانی ماسی سوپای توركیایان كردووەتە ئامانج و بە چەكی قورس لێیان دراوە و لە ئەنجامدا تانكێك لە بنكەكە تێكشكێنراوە و سێ‌ سەربازیش كوژراون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan