کوردستانی

"بایكۆتكردنی كەناڵەكانی راگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بایكۆتكردنی كەناڵەكانی راگەیاندن لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشێلكردنی یاسایە"
مەودا میدیا-

جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەداخەوە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارەیەك دەزگای راگەیاندن بانگهێشتنەكراون و دەڵێت "بایكۆتكردنی ژمارەیەك لەكەناڵەكانی راگەیاندن پێشێلكردنی یاسایە".

بژار حەكیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنێت "بایكۆتكردن یاخود بانگهێشتنەكردنی میدیاكانی یەكێتی و بەشێك لە میدیاكانی سلێمانی، شكاندنی پڕەنسیپی كاركردنی رۆژنامەوانی و پێشێلكردنی یاسای كاری رۆژنامەوانییە لە هەرێمی كوردستان".

باسی لەوەشکردووە "بەپێی یاسای كاری رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، دەزگاكانی راگەیاندن مافی خۆیانە زانیاری وەربگرن و رووماڵی كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكان بكەن".

ئاشكرایكرد ئەم رووداوەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەت جێی نیگەرانیمانە و جیاكارییەكی زەقە لەنێوان دەزگاكانی راگەیاندن و داوا لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم دەكەین بەیەكسانیی مامەڵە لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندندا بكات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan