کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر دەرۆزەکاری دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر دەرۆزەکاری دەستگیرکرد
مەودا میدیا- 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی رێککاریی 15 دەرۆزەکاریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتییانی فریوداوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە "دوای سکاڵای ھاوڵاتییان کە دەرۆزەکاران لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بوونەتە ھۆی بێزارکردنیان، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان دەستپێکرد، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی رێککاریی 15 دەرۆزەکاریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادوەوە ھاوڵاتییانی فریوداوە".

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ھەڵمەتەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکاران و ئەو کەسانەی بەناوی نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتییان فریودەدەن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan