کوردستانی

دواین زانیاری لەسەر تەقینەوەکەی شەوی رابردوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاری لەسەر تەقینەوەکەی شەوی رابردوو
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو کافتریایەک لە سلێمانی بەهۆی تەقینی بتڵی غاز روخاو و بەگوێرەی دواین زانیارییەکانی تەندروستی سلێمانی لە رووداوەکەدا 13 کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا هۆکاری رووداوەکە پەنگخواردنەوەی غازبووە و لە نهۆمی دووەمی ئەو بینایە کە بتڵی گەورە یاخود (خەزانی غاز) هەبووە و بووەتە هۆی رووداوەکە، تائێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بەردەوامن لە گەڕان و پاکردنەوەی پاشماوەی رووداوەکە.

لە دوا زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندورستی سلێمانیدا هاتووە 13 کەس بەهۆی ئەو رووداوەوە برینداربوون، بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

کافتریای (لیلی) یەکێکە لە کافتریاکانی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی و لە دوو نهۆم پێکهاتووە ماوەی ساڵێک دەبێت کراوەتەوە و شەوی رابردووە بەهۆی ئەو رووداوە داڕوخا.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan