عیراقی

عیراق سەرژمێری گشتیی دانیشواتن ئەنجامدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق سەرژمێری گشتیی دانیشواتن ئەنجامدەدات
مەودا میدیا-

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو دەست بە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان دەکرێت.

 وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، سەرژمێری دانیشتوان لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە سەرانسەری عیراق دەستپێدەکات، لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەرژمێریش لە چەند هەفتەی داهاتوودا رۆژەکەشی دیاریدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبوو لە مساڵدا یان لە دوو ساڵی رابردودا سەرژمێرییەکە بەڕێوەبچوایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرژمێرییەکە ئەلیکترۆنییە، پێویستی بە ئامێر و پێداویستی و ژینگەیەکی لەبارهەبوو، کەلەوکاتەدا وەک پێویست نەبوو، دواخراوە بۆ ساڵی داهاتوو.

باسی لەوەشکردووە، دواکەوتنی پرۆژە یاسای بودجە هۆکارێکی سەرەکی بووە لە دواکەوتنی زۆرینەی چالاکیەکانی وەک نەخشەی ئاسمانی و رێبەری یەکە ئیدارییەکان و چەندین چالاکی دیکە، لە پرۆسەی سەرژمێریکردندا  125 هەزار توێژەر و ئامادەکار بەشداری تێدادەکەن کە بەسەر 18پارێزگا و 171قەزا و 427 ناحیەدا دابەشبوون، ئەمەش پێویستی بە 400 بنکەی سەرپەرشتی هەیە لە تەواوی عیراقدا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان