کوردستانی

راگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەنجامدانی دوو ئۆپەراسیۆن لە دوو میحوەر کە بە هێزەکانی هاوبەشی دژە تیرۆر و پێشمەرگە و پۆلیسی فریاكەوتن و سوپای عیراق ئەنجام دراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ 12ی ئایاری 2022 هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر  بە هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیسی فریاكەوتن و سوپای عێراق لە دوو میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش لە ناوچەكانی نێوان كفری و خورماتوو دەستپێكرد".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، بنبڕکردنی تیرۆرستانی داعشە لە سنوورەکە و کۆتایهێنان بە جموجولەکانیانە، چونکە لەماوەی رابردوودا چەند مەفرەزەیەکیان بینراوە و هەوڵیانداوە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن".

ئەوەش هاتووە "ئۆپەراسیۆنەكان لە دوو میحوەرەوە دەستپێكردووە میحوەری یەكەم لە كفری، سلێمان بەگ، خورماتوو و میحوەری دووەم ناوچەی داوێ‌ و گوندەكانی بناری غەڕە دەگرێتەوە، ئەوەش بۆ بنبڕکردنی مۆڵگەکانی داعش لە سنوورەکەدا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan