کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق، لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوون گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێم و كێشە سیاسییەكانەوە كرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی لە عیراق دروستبووە راگەیاند و وتی "لەسەرەتاوە یەكێتی لەگەڵ لێكتێگەیشتن و تەوافوقی سیاسیی بووە، چونكە دۆخی ئەمڕۆی عیراق بەجۆرێكە كە نابێت هیچ هێز و لایەنێك پەراوێز بخرێن، ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت و هەموو هەوڵێكیش لە دەرەوەی ئەم ئیرادە نیشتمانییە بێئەنجام دەبێت".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد "تاوەكو ئێستاش كات ماوە بۆ گفتوگۆ، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە كێشەكان چارەسەر بكەین و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنین كە وڵات بەرەو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی ببات. ئەمەش ئامانجی ئێمە بووە و هەموو هەوڵەكانمان لەو پێناوەدا بووە".
ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان كرایەوە بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.
س.ر

بیروڕا