کوردستانی
وردەکاری لەبارەی شەڕەتەقەکەی شاری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن روویدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراوێک و چەند بریندارێک هەیە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئایاری 2022 لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی کەسێک کە رەگەزی نێرە کوژرا و چەند بریندارێکیش هەیە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بێت رووداوەکە بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە روویداوە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
س.ر

بیروڕا