کوردستانی

ئەمیرێکی داعش دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمیرێکی داعش دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەستگیرکردنی ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی راگەیاند، ئاماژە بەوەکراوە ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان ئەنجام داوە.

دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئاشکرایکرد "بە هاوکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری هەرێم توانیویانە ئەمیرێکی داعش محەمەد زەوبعی ناسراو بە ئەبو عەزام و ئەبوسەیف کە ئەمیری کەتیبەی زەرقاویی بووە دەستگیر بکەن".

ئاماژە بەوەکراوە "لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە چاودێریی راستەوخۆی عەبدلوەهاب ساعدی فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆر، هێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan