کوردستانی

بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو لە بانی مەقان هاوڵاتییەک بەهۆی گولـلەی وێڵەوە گیانی لەدەستدا، دواتر تەقەکەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 1:30 لە بانی مەقان بەهۆی گوللەی وێڵەوە هاوڵاتیەک بەناوی (جومعە عەلی عومەر) لەدایکبووی 1979گیانی لەدەستدا, دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکانی چەمچەماڵ بەفەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا و توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تەقەکەرەکە دەستگیر بکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لێرەوە دڵنیایی دەدەین بە هاوڵاتیانی سنورەکەمان کە هێزە ئەمنیەکانمان ناهێڵن هیچ تۆمەتبارێک بە ئازادی بمێنێتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن