کوردستانی
شەڕی نێوان دوو بنەماڵە چوار کوژراوی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار کەس کوژراون.
کوێستان ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەبات رایگەیاند "شەڕەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 لە گوندی کەوڕەبەنی قەزای خەبات بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە".
ئاماژەی بەوەکردووە " لە شەڕەکەدا چوار کەس کوژراون، لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە".
س.ر