کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسمانی ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، سبەینێش لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردادەبێت و لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "ئاسمانی ئەمڕۆ شەممەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە "سبەینێ یەکشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووکیش هەیە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک ئەگەری تاوەباران و نمەباران هەیە".

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و خێرای باش تاڕادەیەک بەرزدەبێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan