کوردستانی
رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ جگە لە دھۆک، لە ھەموو پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان خۆڵبارین دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزخۆڵێکی بەهێز لەکاتەکانی ئیوارە کاریگەری کەمدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان شەپۆلی خۆڵبارینەکە کاریگەرییەکانی نامێنێت و ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت".
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگاکانی عیراق و چەند ناوچەیەکی ھەرێمی گرتووەتەوە، بەھۆیەوە سەدان کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و دەوام لە چەند پارێزگایەکیش راگیرا.
ر. ئ.

بیروڕا