کوردستانی
گەریلا گورزێکی کوشندە لە سوپای تورکیا دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕێكی سەخت لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە دەڤەری برادۆست دروستبووە و هەپەگەش كوژرانی دەیان سەربازی توركیای راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕێكی سەخت لەنێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە دەڤەری برادۆست دروستبووە و هەپەگەش كوژرانی دەیان سەربازی توركیای راگەیاند.
بەپێی هەواڵێکی پاڵپەڕی رۆژ نیوز کە تێیدا هاتووە "لە ناوچەی برادۆست گەریلا چالاکیی گەورەیان لە دژی بنکە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا و بە دەیان سەرباز کوژران و برینداربوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، درەنگانی شەوی رابردوو، هێزەکانی گەریلا چالاکییەکی گەورەیان دژ بە سەربازگەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستپێکردووە لە گوندەکانی چیادێل و گەروخاڵەت، لە دەشتی هێرت لە دەڤەری برادۆست و شەڕ و پێکدادان تا بەیانیی ئەمڕۆش بەردەوامبووە".
هەربەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیک پەكەكە، لەو چالاکییانەدا بە دەیان سەربازی تورکیا کوژراون و برینداربوون و دوو جاریش هێلیکۆپتەری توركیا لە ناوچەکە نیشتووەتەوە، بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەکان و تەرمی کوژراوەکان.
ر. ئ.
بیروڕا


