کوردستانی
پێنج زیندانیکراوی دیکەی بادینان ئازاددەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لەبەردەم دادگەی تاوانی 2ی هەولێر رایگەیاند، دەستگیراوانی شێلادزێ دوو ساڵ سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لەبەردەم دادگەی تاوانی 2ی هەولێر رایگەیاند، دەستگیراوانی شێلادزێ دوو ساڵ سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.
رۆژی دووشەممە 2022/5/16، دادگایی کردنی پێنج چالاکوانی زیندانیکراوی شێلادزێ لە دادگەی تاوانی 2ی ھەولێر بەرێوەچوو کە هەر پێنجییان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی (2020) دەستگیرکران.
ئەو زیندانیانەی دادگایی کراون ئەمانەن:
1- مەحمود ناجی سدیق.
2- نێچیرڤان بەدیع حاجی.
3- کوڤان تارق جبرائیل.
4- یوسف شەریف ئیبراهیم .
5- ئەمجەد یوسف مستەفا.
بە وتەی بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان رایانگەیاند، سەرجەمیان سزای زیندانی کردنی دوو ساڵیان بەسەردا سەپێنراوە و مانگی داهاتوو ئازاد دەکرێن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


