کوردستانی
70 کەس لە سلێمانى بەهۆى خۆڵبارینەوە رەوانەى نەخۆشخانە کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستیی سلێمانى رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین نزیکەی 70 هاوڵاتی بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرا سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردووە.
تەندروستیی سلێمانى رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین نزیکەی 70 هاوڵاتی بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرا سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکى تەندروستیی سلێمانی کە ئەمڕۆ 16ی ئایاری 2022 بڵاویکردووەتەوە و وینەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە ئەو کەسانە سەردانی بەشی فریاکەونتی هەردوو نەخۆشخانەی (شار و د.جمال ئەحمەد رشید تایبەت بەمنداڵان ) یان کردووە بەهۆی هەستیاری بەخۆڵ بارین و کاریگەریەکانی بەشێکی زۆریان چارە سەری پزیشکی پێویسیان بۆکراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین نزیکەی (70) هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردووە ،،،،،
بەهۆی کاریگەری ئەوخۆڵبارینەی لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە رووی لە پارێزگای سلێمانی کـردووە نزیکەی(70) هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەونتی هەردوو نەخۆشخانەی (شار و د.جمال ئەحمەد رشید تایبەت بەمنداڵان ) یان کردووە بەهۆی هەستیاری بەخۆڵ بارین و کاریگەریەکانی بەشێکی زۆریان چارە سەری پزیشکی پێویسیان بۆکراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستیی مرۆڤ باش نییە وە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لەڕووی تەندروستیەوە بۆ هاوڵاتییان برتیەلــــــە :-
1-دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و تووشی خوران دەبێت.
2- هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
3- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
4- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
5- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
6- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
سەرەڕای هۆکار و کاریگەرییەکان چەندین رێگەی خۆپارێزی هەیە کە پێویستە هاوڵاتییان پابەندی چەند رێنمایی بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین...
1- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
2- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و رووپۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
3- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
4- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
5- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
6- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتییان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لەئێستادا لەلایەن هاوڵاتییانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
7- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122بکەن .
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


