کوردستانی
کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد لەسەر کێشەی خێزانی لە پیشەسازی باکوور کەسێک براکەی خۆی دەکوژێت، تائێستا بکەری تاوانەکە دەستگیرنەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە پیشەسازی باکوور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی رووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دواتر دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ا، ج. م) لە سەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن".
ئاماژە بەوەشکراوە "پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە رێکخست و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیربکات".
س.ر

بیروڕا