کوردستانی

هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خانەنشینان دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بڕیاریدا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بانكی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر و سلێمانی بانگهێشت بکات.

لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 رایگەیاند "بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکى گونجاو بۆ دابه‌شكردنی مووچەی خانەنشینان و تاوتوێكردنی دۆخی دارایى و ئابووریى هه‌رێم به‌ گشتی لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و راوێژکارانی لیژنه‌كه کۆبووەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرەتای كۆبوونەوەكە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێكی گونجاو بۆ دابەشکردن و پێدانی مووچەی خانەنشینان کرا و ئەندامان راو سەرنج و تێبینیى خۆیان لەوبارەیه‌وه‌ خستەڕوو  و جەختیان لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان کردەوە بۆئەوەی لەنزیکترین کاتدا چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە هەنوکەییە بدۆزرێته‌وه".

ئەوەشخراوەتەڕوو " لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایى و بابەتە ئابوورییەکانی هەرێم بە گشتی، تاوتوێکران و لیژنە بڕیاریدا نووسراوی جەختکردنەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات بۆ داواکردنی ئامادەبونی هەردو بەڕێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی بۆ گفتوگۆکردنی بارودۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan