کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەد ــ ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122ی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لەبوونی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی ناحیەی تەکیەی کاکەمەد ــ ئاغجەلەر دەستبەجێ تیمەکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بەداخەوە لەئەنجامدا دەرکەوت کە بەهۆی ئەو رووداوەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 21 ساڵە و بریندارەکانیش لەلایەن فریاکەوتنی مەڵبەندی تەندروستیی شەهید حەمە غەفور ئاغجەلەری و تیمی فریاکەوتنی خێرا 122ەوە گواسترانەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".
س.ر

بیروڕا