کوردستانی
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە کۆبوونەوەیەک بێدەنگی دەشکێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی کۆدەبێتەوە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەینێ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "هەر لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا وا بڕیارە لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنیش گفتوگۆبکرێت".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان وتی "دوا بەدوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتی لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی گرنگەوە".
س.ر

بیروڕا