کوردستانی

کارمەندانی پاککەرەوە دەستیانکردەوە بە کارەکانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارمەندانی پاککەرەوە دەستیانکردەوە بە کارەکانیان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای مانگرتنی کارمەندانی پاککەرەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دووبارە دەستیانکردووە بە کارەکانیان و لەلایەن ئیدارەی گشتیی سلێمانییەوە مووچەی مانگانەیان بۆ دابین دەکرێت.

شکار شۆڕش، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بۆ پاککردنەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئیدارەی گشتیی سلێمانی هاتووەتە سەرخەت و کێشەی بێ مووچەیی کارمەندانی پاککەرەوەیان چارەسەرکردووە و مانگانە پارەمان بۆ خەرجدەکات".

ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەکەی بۆ خەرجکردین لە رێگەی بانکەوە دواتر پارەکان دەگەڕێنیەوە بۆ ئیدارەی گشتی".

ئاماژەی بەوەشکرد "کارمەندانی کۆمپانیاکەمان لە زۆنی سلێمانی و چەمچەماڵ و دوکان دەستیانکردووەتەوە بە کارەکانیان و پاککردنەوەی ئەو شوێنانە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan