کوردستانی

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی دادوەرییەوە تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی دادوەرییەوە تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێچەوانەی دەستووری عیراق نییە، ئاماژە بەوەشدەکات  ئەو کێڵگە نەوتییانەی دەکەونە هەرێمەوە لەدوای ساڵی 2005ەوە، دەکەونە ناو بەشە پشکی هەرێمەوە و تایبەتن بە هەرێمەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 لە راگەیەندراوێکدا عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی داداوەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بڕیاری ژمارەی 22ی ساڵی 2007 کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە و تایبەتە بە فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێچەوانەی دەستووری عیراق نییە".

ئاماژەی بەوەكرد "ئەمەش وایکردووە کارکردن بەو بڕیارە بەردەوامبێت و ئەگەر بەگوێرەی مادەی 110ی دۆسیەی نەوت و غاز نەکاتە بابەتێکی تایبەت بە دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدڕاڵی، هەروەها هەر بەگوێرەی هەمان مادەی دەستووری پێویستە ئەو ناوچانەی لەلایەن دەسەڵاتی سەدامەوە لە مافەکانیان بێبەشکراون یان زیانیان پێگەیشتووە، پێویستە بودجەی گەشەپێدانیان بۆ تەرخانبکرێت لەناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەپێی ئەم مادەیە بێت ئەو کێڵگە نەوتییانەی دەکەونە هەرێمەوە لەدوای ساڵی 2005ەوە، دەکەونە ناو بەشە پشکی هەرێمەوە و تایبەتن بە هەرێمەوە، چونکە مادە دەستوورییەکە دەڵێت، ئەو کیڵگە نەوتییانەی لەئێستادا هەن، واتە ئەو کێڵگە نەوتیانەی لە پێش ساڵی 2005ەوە هەن، دەکەونە ناو بەشە پشکی حکومەتی هەرێمەوە".

سەرۆکی ئەنجومەنی داداوەری هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە  "بە پشت بەستن بەم مادە یاساییە، یاسای ژمارە 22ی ساڵی2007ی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان- عیراق هاوتایە لەگەڵ یاسای دەستورییەکانی عیراق و هیچ پێچەوانە نین".

ئەم راگەیەندراوەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردوودا دادگەی باڵای فیدڕاڵی عیراق بڕیاریدا فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە و یاسای نەوت و غازی هەرێم نادەستوورین و پێچەوانەی دەستوورن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan