کوردستانی
حکومەتی هەرێم لەبارەی جۆرێک زەیتەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دروستکردنی رۆنی زەیت لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەی نەوت بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دواى ئەوەى لە مانگى رابردوو هەواڵێک بڵاوکرایەوە لە دەزگاکانى راگەیاندن بەتایبەت سۆشیال میدیا گوایە توێژینەوەیەک لە کۆلیژى زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵییەکانى زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدراوە بۆ چەند جۆرێکى زەیت کە لە بازاڕەکاندا هەیە گوایە پێنج جۆر لەو زەیتانە شیاونین بۆ خواردن و لە مۆم و کریستاڵ و پاشماوەى نەوت دروستکراون و دەبنە هۆى جەڵتە".
ئاماژە بەوەکراوە "هەر ئەو کات وەزارەتمان بەمەبەستى بەدواداچوون بە نووسراوى ژمارە 1624 لە 5/4/2022 داواى لە زانکۆی سەلاحەدین و کۆلیژى ناوبراو کرد کە ئەو توێژینەوەمان بۆ رەوانە بکەن بۆ دراسەتکردنى بابەتەکە و زانکۆى ناوبراو بە نووسراى ژمارە 3/54371 لە 28/4/2022 راپۆرتێکى (پ.ی.د.رابەرفتاح صالح) مامۆستاى کۆلیژى ناوبراوى بۆ رەوانەکردین کە گوایە لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا هاتووە بابەتەکە پەیوەندى بە پۆستێکى دووساڵ پێش ئێستاوە هەبووە کە باسى گرنگى ئەنجامدانى توێژینەوە دەکا و داواکراوە گرنگى بە بەرهەمە خۆماڵییەکان بدرێت و هیچ توێژینەوەیەک لەو بارەیەوە ئەنجام نەدراوە و بوونى نییە، هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە نەدراوە".

لە کۆتایشدا هاتووە "داوا لە دەزگاکانى راگەیاندن دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەواڵ و بابەتانە بکەن و پاش دڵنیابونەوە بڵاو بکرێتەوە , وە هاوڵاتیانىش ئاگادار دەکەینەوە لیژنەکانى چاودێرى بازرگانى سەربەوەزارەتمان بەردەوام لە بەدواداچوون دان و هیچ حاڵەتێکى لەم جۆرە لە ئارادا نییە".
س،ر
س،ر
بیروڕا