کوردستانی

پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەم ناوچەیە تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی داعشیان تێکدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەم ناوچەیە تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی داعشیان تێکدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجام داوە و تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆرستانیان تێکداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی یەکشەممەی رابردوو (15ی ئایاری 2022) هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجام دا کە تیایدا لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی 80 بەشداربوون".

ئاماژە بەوەکراوە "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان کە لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکەدا بوون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای (قەرەچوغ)یان کێوماڵ کرد".

ئەوەش هاتووە "پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش چیای قەرەچوغ وەک پەناگەیەک بەکاردێنن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و لێدان لە هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan