کوردستانی

هەولێر بۆ ماوەی 48 کاتژمێر کارەبای دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر بۆ ماوەی 48 کاتژمێر کارەبای دەبێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو بڕە کارەبایەی کە بەرهەم دێت لە رێگەی پشکنینی 48 کاتژمێری لەسەر ئاستی پارێزگاکان تێستدەکرێت و پشکی پارێزگاکان دیاریدەکرێت.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو بڕە کارەبایەی کە بەرهەم دێت لە رێگەی پشکنینی 48 کاتژمێری لەسەر ئاستی پارێزگاکان تێستدەکرێت و پشکی پارێزگاکان دیاری دەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەمڕۆ تێستەکە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە هەولێر دەکرێت و لەم ماوەیەدا، پارێزگای هەولێر کارەبای 24 کاتژمێریی دەبێت، پاش ئەوەی کە لە سلێمانی و هەڵەبجە تێست کرا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan