کوردستانی

"خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین"
مەودا میدیا- 

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە بۆکان جاف، یەکێک لەو گەنجانەی رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە زیادکردنی کوردیی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی گووگڵ.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی بۆکان جاف و هەموو ئەو گەنجانەی کرد کە هەوڵێکی گرنگ و نموونەییان داوە بۆ زیادکردنی كوردیی سۆرانی لە بەشی وەرگێڕانی گووگڵ و وتی "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی و پشتگیری لە هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە دەکات لە بواری تەکنەلۆجیا و دەبێت هەموومان پێکەوە پشتگیری ئەو گەنجە زیرەک و داهێنەرانە بکەین و کارئاسانیان بۆ بکەین. گەنجان سەرمایەی نیشتمانیی ئێمەن و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەندە بە پاڵپشتی و هاریکاری گەنجە خوێنگەرم و چالاکەکانمانەوە".

لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە کوردستان بکەن". 

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیشیكردەوە "خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و دەرگامان بۆ هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیە کراوەیە و بە ڕێز و پێزانینەوە لە پێشوازیاندا دەبین".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب