عیراقی
داوا دەکرێت پەرلەمانی عیراق دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق داوا دەکات رۆژی دووشەممە پەرلەمان دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدات پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکمان پێنەدراوە.
حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە راگەیاندراوێکدا داوا دەکات پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات بە ئامادەبوونی فەرماندە ئەمنییەکان بەمەبەستی ئەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە بکرێت سەبارەت بە ئامانجگرتنی خۆپیشاندەران لە پردی سنەک لە بەغدا.
لەو بارەیەشەوە حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک و بانگهێشتێک بۆ ئێمە نەنێردراوە سەبارەت بە کۆبوونەوەی دووشەممەی پەرلەمانی عیراق بەشێوەی نائاسایی".
وتیشی "ئەم کۆبوونەوە نائاسایانە لە بارودۆخی کتوپڕدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەگەر هەیە ئەو کۆبوونەوەیە تایبەت بێت بە بارودۆخی ئەمنی عیراق".