کوردستانی

پارێزگاری سلێمانی دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری سلێمانی دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف 

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت "بەپێی ئەو لیستەی لە وەزارەتی داراییەوە راگەیەندراوە دابەشكردنی مووچە بەبێ وەستان بەردەوامدەبێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەت بۆ مەودا میدیا راگەیاند "دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بەبێ وەستان بەردەوامدەبێت و بەپێی رۆژمێرە داراییەكە بڕیاردراوە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ وەك خۆی بەرێوەبچێت"، پاریزگاری سلێمانی سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنجیش وتی "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پێش 25ی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت".

ماوەی چەند مانگێكە مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت، ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو هەموو 25 مانگێك دابەشبكرێت، ئەو دواكەتنەش ناڕەزایی و نیگەرانی فەرمانبەرانی لێ كەوتووەتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ سێشەممە، كۆبوونەوەیەك لەنێوان بەرپرسانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامدرا و بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون بۆ داهات پێكبهێنرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن