کوردستانی

بڕیاركی گرنگ لە بەرژەوەندی جوتیاران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاركی گرنگ لە بەرژەوەندی جوتیاران درا
مەودا میدیا-

حكومەتی عیراق بڕیاریدا نرخی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بۆ ئەمساڵ لە 750 هەزار دینار بۆ هەرتۆنێك بۆ 850 هەزار دینار بەرزبكاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی حكومەتی عیراق كە تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وزاریی عیراقدا و لەسەر پێشنیازی محەمەد خەفاجی، وەزیری كشتوكاڵی عیراق بڕیاردرا بە زیادكردنی نرخی یەك تۆن گەنمی وەرگیراو لە جوتیاران زیادبكرێت بۆ 850 هەزار دینار.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگیدا لەسەر زیادكردنی نرخی گەنمی وەرگیراو لە جوتیاران كە یەك تۆن گەنم بە 750 هەزار دینار لە جوتیاران وەربگیرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە حكومه‌تی عیراق بڕیاریداوە بۆ ئه‌مساڵ هه‌موو گه‌نمێك وه‌رده‌گرێت بە نرخێكی زیاتر لە نرخی ساڵانی رابردوو، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ حكومەتی عیراق بڕێكی كەم گەنمی هەیە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan