کوردستانی

حکومەتی هەرێم: پێدانی شایستەی مووچەخۆران ئەولەویەت بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم: پێدانی شایستەی مووچەخۆران ئەولەویەت بێت
مەودا میدیا-

سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کورتھێنان و گرفتە داراییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، لەگەڵ پارێزگارەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین کۆبوونەوە. 

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ھاتووە، بڕیاردرا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لە ھەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و ناوخۆ بۆ بەدواداچوونی راستییەکان سەبارەت بە داھاتە گشتییەکان وگەیشتن بە راست و دروستی ئەو قسانەی لەمبارەیەوە دەکرێن.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ”بڕیاردرا پێدانی شایستەی مووچەخۆران ئەولەویەت بێت و پێش ھەر خەرجیەکی دیکە بێت و ئەو کورتھێنانەی ھەیە پڕ بکرێتەوە”.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختیکردەوە لەوەی چارەسەرکردنی گرفتەکانی مووچە و بژێوی ھاوڵاتییان ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە و دەبێت حکومەت بەیەک چاو سەیری ھەموو ناوچەکان بکات.

لە بەشێکی دیکە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ھاتووە ”ئەرک و بەرپرسیارێتی کابینەکەشە، چارەسەری کێشەی کورتھێنانی پارەی پێویست بۆ مووچە بکات لە ھەر پارێزگا وناوچەیەکی ھەرێم بێت”.

لە کۆبوونەوەکەدا "بڕیاردرا بە راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی پارەی پێویست بۆ خەرجی مووچە لە پێش ھەر خەرجیەکی دیکە، دابینکردنی پارەی پێویست بۆ تەواو کردنی بودجەی پێویستی ئەم مانگە و لە ھەمانکاتدا لە کۆبونەوەکە بڕیاردرا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش لە کەسانی پسپۆڕ وشارەزا”.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە