کوردستانی
یەكێتی و گۆڕان پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان تاوتوێدەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی سەردانیكردنیان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنیان كرد.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش "ھەردوولا جەختیانکردەوە دۆخی چەقبەستووی سیاسی نێوان لایەنەکان، پێشھاتێکی مەترسیدارە بۆ تێکدانی یەکڕیزيی نیشتمانی و تەبایی سیاسی نێوان لایەنەکان و پرۆسەی سیاسی ھەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیانکردەوە لەوەی "دەبێت ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکانە لاببرێن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان کە بووەتە خواستێکی جەماوەریی و گشتگیر لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستاندا، ھەڵوێستی ھاوبەشی نیشتیمانی بۆ گەڵاڵە بکرێت و دەستکەوتەکان بپارێزین".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


