کوردستانی
پۆلیسی پێنجوێن: کچێک گیانی لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن رایگەیاند، کچێکی لەدایکبووی 2008 خنکاوە و تا ئێستا نازانرێت خۆی خنکاندووە یاخود خنكێندراوه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پێنجوێن رایگەیاند، کچێکی لەدایکبووی 2008 خنکاوە و تا ئێستا نازانرێت خۆی خنکاندووە یاخود خنكێندراوه.
رائید کاروان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 09:30 خولەک، ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی دڵتەزێن، کە حاڵەتێکی خنکان بوو، دوای گەیشتنمان بە شوێنی مەبەست دەرکەوت کچێک بەناوی (هەستیا فاروق) گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناوبراو لەدایکبووی 2008ـه پیشەی خوێندکارە دانیشتووی سەیدسادقە، بە مەبەستی کارکردن رووی لە پێنجوێن کردبوو، تاوەکو ئێستا نازانرێت خنکێنراوە یاخود خۆی خنکاندووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی پینجوێن سەبارەت بە وردەکاری رووداوەکە ئەوەشی خستەڕوو " کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامه".
ر. ئ.
ر. ئ.