کوردستانی

پلاسخارت: پێویستە لە هەرێم دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلاسخارت: پێویستە لە هەرێم دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت
مەودا میدیا-

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی دۆخی عیراقەوە نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق دەڵێت، "پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد كۆتاییبێت".

لەمیانی پێشكەشکردنی وتارێکدا جینین‌ هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق  رایگەیاند "ماوەی حەوت مانگە لە عیراق هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام حكومەت پێكنەهێنراوە و پێویستە خزمەتگوزاری بۆ هەموو هاوڵاتییان دابینبكرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "رێگەیەك بۆ گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە و پێویستە لە هەرێمی كوردستان دابەشبوونی ناوچەی سەوز وزەرد كۆتاییبێت"، وتیشی "هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هەولێر ناڕەوایە".

كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرك بەرێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عیراقەوە دەكرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە