کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: دەبێت خوێندکاران پۆلی 12 بێ گرفت تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای كرد بۆ رێکخستنەوەی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12 و ئامادەکارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارام و بێ کێشەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی هەموو کێشە و گرفتەکانی بەردەم بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە درا، هەروەها وەزارەتی کارەبا راسپێردرا ئامادەکاری تەواو بکات بۆ ئەوەی کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیکردنەوەکان دابین بکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش راسپێردرا لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت هەماهەنگی تەواو بکات بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر چۆنییەتی مامەڵكردن لەبارەی ئەو پرسەوە بدرێت، هەروەها بڕیاردرا لە هەموو شارەکان ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت پێکبهێنرێت بۆ هەماهەنگی کردن لە نێوان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی چۆنییەتی رێکخستنی بەشداریکردنی ئەو خوێندكارانەش کرا کە لە ریزی هێزه ئەمنی و سەربازییەکاندان.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە لەوەی، دەبێت ئامادەکارییەکان بە جۆرێک بکرێت کە خوێندکاران بێ گرفت تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن و شکۆ و رێزی مامۆستایانی بەڕێزیش پارێزراو بێت.
س.ر