کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبای شەقامی 120 مەتری هەولێر، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری هەولێر دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (د. م. خ) و (ھ. ح. م) بە تۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبایی شەقامەكە دەستگیركران".

ئاماژە بەوەکراوە "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان سەنی – تاكسی) و كۆسەرە و مشارو تاقم ئیسپانە و چەقۆدا گیراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan