کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریی سەرجەم ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆیە لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكەینەوە كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی (دەستیان بەسەردا گیراوە)‌و ژمارەیان (91) ئۆتۆمبێلە، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی (15) ڕۆژ، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بە مەبەستی وەرگرتنەوەیان".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەم مەرجانەی داناوە، ئەوانیش هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی و وەرگرتنی بەڵێننامە بۆ بردنەدەرەوەی هەرێمی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەماوەی (72) كاتژمێردا‌و پێدانی پارەی سزا و گەراجانە.

ئەوەش هاتووە "ئەگەر لەماوەی (15) رۆژدا خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەیان، ئەوا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی (سكراب) بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan