کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر - دهۆک لەنزیک گوندی پەلاسان لە سنووری ناحیەی رۆڤیا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆ لەنزیک گوندی پەلاسان لە سنووری ناحیەی رۆڤیا لە قەزای بەردەڕەش ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا کە دوو کەسی تیادا بووە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە شۆستەکەدا لە ئەنجامدا هەردوو کەسەکە کەوتوونەتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە و گیانیان لەدەستداوە".

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە رەگەزی نێرن، هەروەها رووداوەکە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ روویداوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan