کوردستانی
خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە زەویەکانی هەشتی حەسارۆک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشنیازی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییان په‌سه‌ندكردووه و خزمەتگوزاریی ده‌گاته زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆک.
بەگوێرەی نووسراوێک كه واژۆی ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتووه "ئاماژه به كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی وه‌زیران و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ پارچه زه‌وییه‌كانی گه‌ڕه‌كی مه‌ریوان (8ی حه‌سارۆک) په‌سه‌ندی پێشنیازه‌كانی هاتوو، له ناوه‌ڕۆكی نووسراوی سه‌ره‌وه‌تان به‌زوترین كات".

هاوكات وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه "بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک له رۆژی یەكشەممەی داهاتووتر 29ی ئه‌م مانگه، كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، بەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ژمارەیەک زەوی رادەگەیەنرێت".
بەپێی ئاگادارییەكه، زه‌وییه‌كان بەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) ده‌فرۆشرێن، هەر كەسێک ئارەزوی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو، زیادكردنەكە لە 30هه‌مین رۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگەدارییە دەستپێدەكات.
ژمارەی زەوییەكان:
1- 11561 /8ک 93حەساروک/ زەوی بازرگانی/ رووبەر: 3672 مەتر دووجا.
2- 11834 /8ک 93حەساروک/ زەوی بازرگانی/ رووبەر: 4752 مەتر دووجا.
ر. ئ.
2- 11834 /8ک 93حەساروک/ زەوی بازرگانی/ رووبەر: 4752 مەتر دووجا.
ر. ئ.
بیروڕا