کوردستانی

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا
مەودا میدیا-
 
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا، بەوتەی بەرپرسانی تەندروستیی دهۆک ئەو تووشبووە پێشتر لە بەغدابووە و دوای گەڕانەوەی تەندروستی تێکدەچێت و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و پشکنینی بۆ دەکرێت، دەرکەوتووە کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 دکتۆر ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک لە لیدوانیکدا بە رووداوی راگەیاند "ئەنجامی پشکنینی ئەو گەنجەی شەوی رابردوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکەیان لە بەغداوە گەڕاوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە کەسەکە تووشبووی تای خوێنبەربوونە".

نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە مرۆڤدا بەپێی پسپۆڕانی بوارەکە ئەمانەن: سەرئێشە، ئازاری مل و سک، سووربوونەوەی چاو و سەر شان و سنگ، سکچوون و رشانەوە کە خوێنبەربوونی لەگەڵ دەبێت. 

ماوەی زیاتر لە مانگێکە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عیراق بڵابووەتەوە، لە چەند شارێک حاڵەت تمارکراوە و لە هەرێمی کوردستانیش تووشبوو هەیە.

ر. ئ.
 
Qaiwan
Qaiwan