کوردستانی

سلێمان هەڵشۆیی ئازدکراوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمان هەڵشۆیی ئازدکراوە؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، سلێمان ھەڵشۆیی ھێشتا لە گرتن و گواستنەوەیە و ئازاد نەکراوە، بەڵام وەک ھەر کەسێکی دیکە ئازادکردن بە کەفالەت دەیگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلسی راپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا دەنگۆی ئازادکردنی سلێمان ھەڵشۆیی رەتکردەوە و رایگەیاند "ھێشتا لە گرتووخانەی گرتن و گواستنەوەیە و ئازادنەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی وەک ھەر کەسێکی دیکە سلێمانی ھەڵشۆیی ئازادکردن بە کەفالەت دەیگرێتەوە، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری دادگەن، کە ئایا بە کەفالەت ئازادی دەکات و خۆشی دەتوانێت ئەو کەفالەتە بدات کە پێی ئازاد دەکرێت؟"، سەبارەت بە بڕی کەفالەتەکەش وتی "دیاریکراونییە چونکە دەبێت دادگە بڕەکەی دیاری بکات".

سلێمان ھەڵشۆیی لە ساڵی 1992 لەدایکبووە و لە کۆتایی ساڵی 2020 بەتۆمەتی بردنی پارە و موڵک و سامانی زیاتر لە 500 ھاوڵاتی کە بڕەکەی دەگاتە 50 ملیۆن دۆلار لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیرکراوەو تا ئێستاش دۆسیەکەی یەکلانەکراوەتەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan