کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە لەبارەی تابلۆی نوێوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە لەبارەی تابلۆی نوێوە
مەودا میدیا-

 ھاتوچۆی سلێمانی لەبارەی تابلۆی نوێ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە ھۆی سیستمی پێدانی تابلۆی ستانداری یەکگرتووی نوێ قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەڕێوەبەراییەتییەکانی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان دروستبووە.

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "گۆڕینی تابلۆی کۆن بە تابلۆی نوێ بە زۆرەملێ نییە بۆ ئەوانەی کە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر نەچووە و تا کۆتایی ھاتنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل، شۆفێر یاخوود خاوەنی ئۆتۆمبێل سەر پشککراوە لە گۆڕێنی تابلۆ نوێیەکە.

ئاماژە بەوەشدەکات "لەئێستادا ھاوڵاتییەکی زۆر بەر لە دەستپێکردنی دەوامی فەرمی  نۆرە دەبەستن بۆ بە دەست ھێنانی تابلۆی نوێ کە زۆریان نە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکانیان  بەسەرچووە  و نە کاری کڕین و فرۆشتنیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە"، باسی لەوەکردووە "بەھۆی ژمارەی زۆری ئەو ھاوڵاتییانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەن قەرباڵغی و جەنجاڵی و لۆد دروستبووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "چەندین کۆبونەوەمان ئەنجامداوە و بە زووترین کات ژمارەی ئەفسەر و کارمەندی زیاتر دابین دەکەین و بە تایەبەتی بۆ بەشی تۆمار و  پشکنین و گۆرینی تابلۆ و لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بە بەرنامە و پلانێکی نوێ کارەکان رایی دەکەین و ئەمڕۆش تا کاتژمێر  چواری ئێوارە بەردەوام کار بۆ ھاوڵاتییان کراوە سەرەرای کۆتای ھاتنی دەوامی فەرمیمان".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan