کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: ژیانێکی سەقامگیرمان بۆ هاوڵاتییانمان دەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: ژیانێکی سەقامگیرمان بۆ هاوڵاتییانمان دەوێت
مەودا میدیا-

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێدرۆ مارتینیز، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عیراق رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنی ژیانێكی سه‌قامگیردا بێت بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.

‏‎به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ پێدرۆ مارتینیز، باڵیۆزی ئیسپانیا له‌ عیراق.

‏‎له‌ دیداره‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌ گرنگی هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "ده‌بێت هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنی ژیانێكی سه‌قامگیردا بێت بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق".

ئەوەش هاتووە، ‏‎له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان و هاریكاری زیاتری نێوان هه‌ردولا كرایه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ له‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كاندا بێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan