کوردستانی

عەبدولـلەتیف ئەحمەد دادگاییدەكرێت و هۆكارەكەی ئاشكرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدولـلەتیف ئەحمەد دادگاییدەكرێت و هۆكارەكەی ئاشكرادەکرێت
مەودا میدیا-

دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد یەكێك لە رابەرە دیارەكانی سەلەفییەكانی كوردستان، بەهۆی سكاڵایەكەوە دادگاییدەكرێت.

د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، روونکردنەوەیەکی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "بۆ ئەوانەی دەڵێن بۆچی ئەمڕۆ دکتۆر عەبدولـلەتیف لە دادگەی سلێمانی بوو؟ دەڵێین: دواى موسڵمان بوونی گەنجێکی یارسانی (کاکەیی) لای دکتۆر لە مزگەوتی بەهەشت ، وە دکتۆر وتبووی الحمدلله دوا رۆژ بۆ ئیسلامە و  بەردەوام خەڵکی واز لە دینە چەوتەکەیان دەهێنن و دێنە ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە "رێکخراوێکی یارسانی سكاڵای لە دکتۆر کردووە و ئەمڕۆ بانگکراوە بۆ دادگە و چاوەڕێی بڕیاری دادوەرە".

بەپێی روونكردنەوەكە، لە كاتی مسوڵمانبوونی گەنجە یارسانەكەدا، عەبدولـلەتیف ئەحمەد وتوویەتی "دوا رۆژ بۆ ئیسلامە و بەردەوام خەڵکی واز لە ئایینە چەوتەکەیان دەهێنن و دێنە ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan