کوردستانی
عەرەبی هاوردە کێشە بۆ جوتیارانی گوندەکانی سەرگەڕان دروستدەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
عەرەبی هاوردە لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بە هێنانی مەڕدارە عەرەبەکان کێشە بۆ گوندنشین و مەڕدارە کوردەکان دروستدەکەن، هاوڵاتییەکی گوندی پەڵکانەش دەڵێت "بەهۆی کەمبارانی لەوەڕ بۆ مەڕوماڵاتەکانمان کەمە و هاوردنی ئەو عەرەبە مەڕدارانەش کێشەی زیاتریان دروستکردووە".
هەڵمەت جەوهەر، دانیشوتی گوندی پەڵکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانە لە پارێزگای کەرکوک لەسەر رێگری لە دروێنەکردن بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو رۆژ پێش ئێستا گوندنشینە کوردەکانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە رێگرییان لێکراوە لە کاتێکدا کە ویستوویانە دانەوێڵەکانیان (گەنم و جۆ) دروێنەبکەن، بەڵام دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کێشەکە چارەسەرکراوە".
سەبارەت بە هاوردنی مەڕدارە عەرەباکانیش وتی "ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییەوە لەوەڕی مەڕوماڵات کەمە و هاوردنی ئەو عەرەبانەش کە مەڕدارن گرفتی زیاتری کەمی لەوەڕیان بۆ گوندنشینەکان دروستکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو مەڕدارانە بە پشتیوانی ئەو عەرەبانە هاتوونەتە ناوچەکە کە لە دوای رووداوەکانی ساڵی 2017 هاتوونەتە ئەو گوندانە و لەوێ نیشتەجێبوون".
چاودێرانی سیاسیی کوردیش ئەمە بە قۆناغێکی دیکەی تەعریب (بەعەرەبکردن) ناودەبەن و دەشڵێن "هێزە ئەمنییە عیراقییەکان هاوکاری و کارئاسانی بۆ عەرەبە هاوردەکان دەکەن کە گرفت بۆ گوندنشینە کوردەکان دروستبکەن بەئامانجی بێزارکردنیان و جێهێشتنی شوێنەکانیان".
ر. ئ.

بیروڕا