کوردستانی
100 تووشبووی تەلاسیمیا بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوە دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە مەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ 100 تووشبووی تەلاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی بڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە مەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ 100 تووشبووی تەلاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردوەتەوە "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، بە مەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ 100 تووشبووی تەلاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بەپێی پارەی تەرخانکراو، بۆ ھەر نەخۆشێک بڕی 55 هەزار دۆلار خەمڵێنراوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت".
لەهەرێمی کوردستان، نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی تەلاسیمیا هەیە و لەسەرەتای ئەم مانگەشدا بە ئامادەبوونی، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە شاری هەولێر سەنتەرێکی چارەسەرکردنی تووشبووانی تەلاسیمیا کرایەوە لەسەر رووبەرى سێ هەزار و 300 مەتردوجا دروستکراوە و لە مانگێکدا دەتوانێت پێشوازى لە 750 نەخۆش بکات.
تەلاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەیی خوێنە، کەسێکی تووشبوی نەخۆشییەکە، رێژەیەکی کەمتری خڕۆکە سورە تەندروستەکانی هەن، بەمەش بڕێکی کەمتری هیمگۆگڵۆبینی تەندروستی هەیە و باوترین نەخۆشیی بۆماوەییە کە لە باوانەوە بۆ منداڵان، لەڕێگەی بۆهێڵ "جین"ەکانەوە دەگوازرێتەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


