کوردستانی
یەکێتی دەستلەکارکێشانەوەی راھی رەھبەر رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی راھی رەھبەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی سەوز روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، نووسراوی داواکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی لەسەر ئاستی حزب و فراکسیۆنیش رەتکراوەتەوە.

دەقی روونکردنەوەکە...
ھەڤاڵ راھی رەھبەر پەرلەمانتارێکی چالاک و دلسۆز ، بوێر و ھێمن و لەسەرخۆ، لە ماوەی کاری پەرلەمانی لە خۆبردوانە کاریکردوە .
ئەمڕۆ لە چەند سایت و پەیجێکی سۆشیال میدیا، ھەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ھەڤالەمان بڵاوکراوەتەوە، بە پێویستی دەزانین بۆ ھەموو لایەک روونیبکەینەوە نووسراوی داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ھەڤاڵە لەسەر ئاستی حزب و فراکسیۆن رەتکراوەتەوە .
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
19-5-2022
ر. ئ.
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
19-5-2022
ر. ئ.
بیروڕا