کوردستانی

زیاتر لە 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 10 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان دەستگرتنی بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك كە لەناو ئامێرێكی (هەزە) دا شاردرابووەوە راگەیاند.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای بەدوادا چوون و چاودێرییەكی ورد لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە شاری هەولێر توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی ( 10.500) دە كیلۆ و پێنج سەد گرام مادەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك كە لەناو ئامێرێكی (هەزە) دا بەشێوەیەكی شارەزا شاردرابووەوە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەسنووری باشماخ داخلی هەرێمی كوردستانی كردبوو لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەناوی (س ـ ف ـ ق) تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراو".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan