کوردستانی
هەواڵێکی ناخۆش بۆ شۆفێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین بڕی 50 دینار بەرزبووەوە و هۆکاری بەرزبوونەوەکەنەش بۆ کەمی سوتەمەنی دەگەڕێتەوە.
چۆمان کەریم، خاوەنی بەنزینخانەی چۆمان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئایاری 2022 نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین واتە، نۆرماڵ و سوپەر و موحەسەن 50 دینار بەرزبووەوە".
لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەکەی وتی "کەمی سوتەمەنی و نەهاتنی بەنزین لە وڵاتانی دراوسێ و باشی کوالێتییەکەی بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین".
بەم گۆڕانکارییەش نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە 950 دینار، بەنزینی موحەسەن دەبێتە 1075 دینار, بەنزینی سوپەریش دەبێتە 1150 دینار.
س.ر

بیروڕا